سەردێڕ:

تاڵیبان بڕیاری نوێی لەبارەی مافەکانی ژنانەوە دەرکرد

PM:04:45:03/12/2021

9052 جار خوێندراوەتەوە

بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان چەند بڕیارێکی دەرکرد لەبارەی مافەکانی ژنانەوە و دەرکردووە و جەختی لەوەکردووەتەوە کە پێویستە رێز لە مافەکانی ژنان بگیرێت.


رێکخراوی تاڵیبان کە لە ئێستادا خاوەن دەسەڵاتی تەواون لە وڵاتی ئەفغانستان راگەیەندراوێکیان دەرکردووە و تێیدا داوایان لە رێکخراوە پەیوەندیدارەکان و پیاوانی ئایینی کردووە کە پێویستە رێوشوێنی جددی بگرنەبەر بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان لە وڵاتەکەدا.

راگەیەندراوەکە ئەمڕۆ هەینی لە پێگەی زەبیحوڵا بڵاوکراوەتەوە لە تویتەر و تێیدا هاتووە، "هیچ کەسێک بۆی نییە بەزۆر وا لە کچان یاخود ژنێکی جیابووەوە لە هاوسەرەکەی بکات هاوسەرگیری لەگەڵدا ئەنجام بدات."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ژنان تایبەت نین بە هیچ کەسێک و ژنگۆرینەوەش یەکێکە لە کارە قەدەغە کراوەکان."

دەشڵێت "ژنان مرۆڤیکی ئازادن و هیچ کەسێک بۆی نییە لەبەرامبەر رێککەوتنی ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشەی کەسی بیاندات بە بە هیچ کەسێکی دیکە".

هەروەها باسی لەوەکردووە هیچ کەسێک بۆی نییە بەزۆرەملێ ژنێکی جیابووەوە لەهاوسەرەکەی کە خزم و کەسوکاری بێت ناچار بە هاوسەرگیری بکات و بە ئارەزو ویستی خۆیان ئازادن لە هەڵبژاردنی هاوسەری داهاتووی خۆیان.

هاوکات بە گوێرەی راگەیاندراوەکە ئەو ژنانەی جیابوونەتەوە لە هاوسەرەکانیان مافی میرات و پشکی جێگیری هەیە لە پارەی مێردەکەی و منداڵ و باوک و کەسە نزیکەکانی و هەروەها هەقی وەرگرتنی پێشەکی هاوسەرگیرییە هاوسەرە نوێیەکەشی هەیە و پێویستە پێی بدرێت.


تاڵیبان چۆن پەیدا بوون و کێن؟

لە مانگی تەمموزی ساڵی ١٩٩٤ لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ٥٣ خوێندکاری خوێندنگەیەکی ئایینی یەکەم شانەى بزوتنەوەی تاڵیبان لەسەر دەستی مەلا محەمەد عومەر بەڕێوەبەری خوێندنگەکە لە ویلایەتی قەندەهار لە سنوری وڵاتی پاکستان پێکهێنرا.

لە سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵیشدا، لەماوەی کەمتر لە ١٠ رۆژدا، چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان هێرشەکانیان بۆسەر چەندین ویلایەت لە ئەفغانستان دەستپێکرد و لە کەمتر لە هەشت رۆژدا توانیان لە کۆی ٣٤ ویلایەت دەست بەسەر زیاتر لە ٢٠ ویلایەت و پایتەختەکانیاندا بگرن و چەندین ویلایەتیش بێ روودانی هیچ پێکدادان و شەڕێک کۆنتڕۆڵ بکەن. ١ی ئابیش؛ ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان دوای رازیبوونی لە دەستبەردانی دەسەڵات، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی حکومەت کرد و بە فڕۆکەیەکی ئەمریکی بەرەو تاجیکستان وڵاتی بەجێهێشت.













گەلەری