وەرگەڕانی پاسێک لە شاری سلاڤۆنسکی برۆد رۆژهەڵاتی کرواتیا گیانلەدەستدانی ١٠ کەسی لێکەوتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن پۆلیسی ناوچەی برۆد پۆساڤیناوە بڵاوکراوەتەوە،
ئاماژە بەوە کراوە کە پاسێکی هەڵگری تابلۆی کۆسۆڤۆ وەرگەڕاوە، بەپێی ئامارە بەراییەکان
لە رووداوەکەدا، ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش برینداربوون و گواستراونەتەوە
بۆ نەخۆشخانە.
رووداوەکە لە کاتەکانی بەیانی زوودا روویداوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە
دەستیپێکردووە و بەردەوامە.
لەو هەواڵانەی لە میدیای ناوخۆدا بڵاوکراونەتەوە، باس لەوە کراوە کە پاسەکە
گەشتی بۆ شاری فرانکفۆرت رۆژئاوای ئەڵمانیا ئەنجامداوە.