لە کاتی باران باریندا گرنگە شۆفێر ئاگاداریی خێرایی و لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەی بێت بۆ ئەوەی مەترسیی رووداوی نەخوازراوی لێنەکەوێتەوە.
ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی لەو بارەیەوە کۆمەڵێک رێنمایی خستووەتە روو بۆ چۆنێتی شۆفێریکردن لە کەشی باران باریندا، ئەوانیش:
یەکەم: پێش دەستکردن
بە رۆشتن دڵنیابەرەوە لە "لاستیکی فڵچەکان و ئاو و رۆن و برێک و لایت و
تایەکان".
دووەم: گرنگە شۆفێر لە
کاتی لێخورینی ئۆتۆمبێلەکەیدا بیروهۆشی لەلای شۆفێرییەکەی بێت بۆ ئەوەی توشی
رووداوی نەخوازراو نەبێتەوە.
سێیەم: پێویستە لە
کاتی تەڕی شەقامەکان و کەشی باراناویدا خێرایی کەمبکرێتەوە.
چوارەم: لەکاتی
کەمبوونەوەی ئاستی بینین لایتەکانی دابگیرسێنرێت.
پێنجەم: مافی پیادە
پارێزراو بێت و هاوکارییان بکە لەپەڕینەوەدا و جەستەیان تەڕ مەکە.
شەشەم: پێویستە هەر یەک
لەم پارچانە لە ئۆتۆمبێلەکەدا هەبن (ئاگرکوژێنەوە، سێگۆشەی فسفۆڕ، پێویستییەکانی
فریاگوزاری سەرەتایی، جەگ، لایتی دەستی، تایەی سپێر کە پێویستە ئامادەبێت بۆ بەکارهێنان).