بەهۆی ئەو ئاگرەی کە لە دارستانی ناوچەی ئاود باشوری فەڕەنسا کەوتووەتەوە، زیان بەر ٨٥٠ هێکتار زەوی گەیشتووە.
ئەو ئاگرەی لە پاش نیوەڕۆوە لە ناوچەیەکی دارستان لە نزیک شاری مۆوکس سەربە
ناوچەی ئاود کەوتووەتەوە، تا دێت تەشەنە دەسێنێت.
بەهۆی مەترسی ئاگرەکەوە ١٢٠ کەس گواستراونەتەوە بۆ شوێنی ئارام و تا ئێستا
٨٥٠ هێکتار زەوی زیانی بەرکەوتووە.
زیاتر لە ٩٠٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە، ١٠ فڕۆکە و هێلیکۆپتەر سەرقاڵی کوژاندنەوەی
ئەو ئاگرەن کە دارستانەکانی ناوچەکەی گرتووەتەوە و هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە.