سەردێڕ:

سەدر لەگەڵ لایەنە شیعە ناڕازییەکاندا گەیشتە رێککەوتن

PM:03:44:02/12/2021

15292 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆبوونەوەیەکی نێوان لایەنە شیعییەکاندا کە لە ماڵی هادی عامری بەڕێوەچوو، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، رێککەوتن کراوە لە نێوان لایەنە بەشداربووەکاندا بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش تاوەکو ببێتە کارنامەی حکومەتی داهاتوو و بنەمایەکیش بێت بۆ پێشکەشکردنی بۆ هاوبەشە سیاسییەکانی دیکە.


ئەحمەد شەمری ئەندامی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی رایگەیاند، کوبوونەوەی لایەنە شیعییەکان گرنگییەکی نیشتیمانی هەبووە بۆ پاراستنی عێراق لە جەنگی ناوخۆیی".

ئەحمەد شەمری ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق بەشێوەی رێککەوتن دەبێت و وەزارەتەکانیش لەسەر بنچینەی دەستکەوتەکانی هەڵبژاردن دیاریدەکرێن و لایەنەکان کۆکبوون لەسەر ئەوەی ئەم جۆرە کۆبوونەوەیە درێژەی هەبێت، چونکە دەبێتە کلیلی کردنەوەی چەندین دەرگای دیکەی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوماڵی شیعە.

لە دەستنوسێکدا کە وێنەیەکی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، سەدر لەبارەی حکومەتی نوێوە نووسیویەتی، "حکومەتی داهاتوو نە رۆژهەڵاتی دەبێت نە رۆژئاوایی و حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی گەشتوونەتە رێککەوتن لەبارەی حکومەتی داهاتووی عێراقەوە و "هەموو لایەنەکان رێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ ئامادەکردنی نووسراوێکی یەکگرتوو کە لە بنەمای بەرنامەیەکی حکومی پێکبێت بۆ ئەوەی پێشکەش بە هاوبەشە سیاسییەکان بکرێت لەبارەی حکومەتی داهاتووەوە."

لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردووی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان بەڕێوەچوو و تیایدا بۆ یەکەمجار بوو نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێری هەڵبژاردنەکان بکات، دوێنێش کۆتا ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە دوای تانەکان و پێداچوونەوەکان راگەیاندرا.














گەلەری