سەردێڕ:

دووەم کوڕی چالاکوانێکی دیاری عێراق بە کوژراوی دۆزرایەوە

PM:05:45:25/07/2021

10676 جار خوێندراوەتەوە

هێزە ئەمنییەکانی عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ تەرمی چالاکوانێکی گەنجیان لە قەزای زوبەیر سەر بە پارێزگای بەسڕە دۆزیوەتەوە کە شوێن گولـلە بە جەستەیەوە دیار بووە. کە ئەوە دووەم کوڕی فاتمە بەهادلی خانمە چالاکوانی دیاری عێراقە.


دوێنی میدیاعێراقییەکان بڵاویانکردەوە، عەلی کەریم گەنجێکی چالاکوانە و لەلایەن چەند کەسێکەوە ڕفێندراوە، بەڵام ئەمڕۆ تەرمەکەی لەسەر یەکێک لە شەقامەکان فڕێدراوە و شوێن گوللـەی پێوە بووە.

هاوکات عەلی کەریم کوڕە گەورەی فاتمە بەهادلی خانمە چالاکوانی بەناوبانگ لە بواری مافەکانی مرۆڤە، پێشتر روبەڕوی چەندین هەڕەشەکراوەتەوە بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ کونسولخانەی ئەمریکا لە بەسڕە.

فاتمە بەهادلی یەکەم منداڵی کە ناوی ئەحمەد کەریمە لەساڵی ٢٠١٩ لەدەستدا و تەرمەکەی دۆزرایەوە، کە ئەو کات دەسەڵاتداران رایانگەیاند، ئەحمەد خۆی کوشتووه.

هاوکات، فاتمە بەهادەلی لەساڵی ٢٠١٢ دا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوە ڕفێندرا، کە تا ئێستاش هەڕەشەکان لەسەری بەردەوامن.

 

العراق.. الناشطة فاطمة البهادلي تناشد السلطات بالكشف عن قتلة نجلها وجهات تلوح بطلب الحماية الدولية | شبكة الساعة

وزيرة الهجرة تعزي باغتيال نجل الناشطة فاطمة البهادلي وتطالب بملاحقة الجناة

مُسحلون يغتالون ناشطاً سياسياً في العراق






گەلەری