ئەمڕۆ پێنجشەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا لە ھەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، بەمەش نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەشێوەیەکی کەم دابەزی.
ھاوکات تمەن بەرامبەر دۆلار بەردەوامە لەدابەزین و بە دوو ملیۆن ٨٣٠ ھەزار مامەڵەی پێودەکرێت.
نرخی لیرەی تورکیش گۆڕانکارییەکی بەخۆوە بینیوە و ١٢٨٠ لیرە بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت لەناو ھەرێمی کوردستان و لە تورکیا ئاستی پێوانەیی تۆمارکردووە و ١٣٣٩ لیرە بەرامبەر ١٠٠ دۆلارە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
نرخی ١٠٠یۆرۆ بەرامبەر دینار ١٦٧ھەزارە.
نرخی ١٠٠ پاوەن بەرامبەر دینار ١٩٩ھەزارە.