PM:11:47:03/11/2025
1692 جار خوێندراوەتەوە
نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق، سەبارەت بە واژۆكردنی رێككه‌وتنی نێوان عێراق و توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه به‌رده‌وامه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی ئاو وتی، دەستخۆشی لە حکومەتی عێراق دەکەم و رێککەوتنەکە واژۆکراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە بەردەوامەکانی بەڕێوەبردنی ئاو لە نێوان هەردوو وڵات‌دا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مارك ساڤایا نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق وتیشی، به‌پێی رێكکه‌وتنه‌كه كۆمپانیا توركییه‌كان هه‌نگاو ده‌نێن بۆ درووستكردنی به‌نداو و پڕۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی ئاو، رێككه‌وتنه‌كه بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌دا.
دەشڵێت، ئه‌م رێككه‌وتنه
هەنگاوێکی گرنگە بۆ به‌هێزكردنی هاوكارییه‌كانی ناوچه‌كه و ده‌سته‌به‌ركردنی دەستڕاگەیشتنی
بەردەوام به سه‌رچاوه ئاوییه گرنگه‌كان،
كه پێویستن بۆ بژێوی ژیانی ملیۆنان عێراقی كه به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌میی ئاوه‌وه
زیانیان به‌ركه‌وتووه و رێككه‌وتنه‌كه چه‌ند خاڵێكی سه‌ره‌كی له‌خۆ گرتوه، له‌وانه به‌ردانه‌وه‌ی بڕێكی دیاریكراوی ئاوی توركیا، سه‌رنجی عێراقیش له‌ئێستادا له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ئاو و به‌كارهێنانی كارامه‌یه.
هاوکات، دوێنێ یه‌كشه‌ممه، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی رێوڕەسمی واژۆکردنی میکانیزمی
جێبەجێکردنی رێککەوتنی هاوکاریی ئاوی نێوان عێراق و تورکیا كرد و دەڵێت، یەكێكە
لە چارەسەرە بەردەوامەكان بۆ قەیرانی ئاو لە عێراق.