PM:08:30:03/11/2025
1968 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە بەغداوە بە ئێن ئاڕ تی وت، مووچە بەپێی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ هەرێم دەنێردرێت، بەوەش ناردنی مووچەی ئەو مانگە دەکەوێتە دوای هەڵبژاردن، هاوکات دارایی عێراقیش داوای دەرخستەی کۆتایی مانگی ١٢ـی ساڵی رابردووی لە هەرێم کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە حکومەتی عێراق بۆ ئێن ئار تی باسی لەوەکرد، بەغدا رێککەوتنی لەگەڵ هەرێم هەیە و بەپێی رێکەوتنەکە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی هەر مانگێکی عێراق، ئەوا مووچەیەکیش بۆ هەرێم دەنێردرێت.
بەوەش ناردنی
مووچەی مانگی نۆ دەکەوێتە دوای هەڵبژاردن و لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ـی
عێراق خەرج دەکرێت، جیا لەوەش حکومەتی ماوەبەسەرچوو تاوەکو ئێستا ١٢٠ ملیارەکەی
مانگی نۆی رادەستی بەغدا نەکردووە.
هاوکات،
وەزارەتی دارایی عێراقیش داوای دەرخستەی کۆتایی مانگی ١٢ـی ساڵی رابردوو دەکات،
چونکە دەڵێن پارەی ئەو مانگەیان ناردووە و حکومەتی ماوەبەسەرچووش دابەشی نەکردووە.