PM:12:47:02/11/2025
764 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە عێراق دەڵێت، هیچ بڕیارێک بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ نییە لە رۆژی هەڵبژاردندا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە عێراق باسی لەوەکرد، ٩٨٪ــی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژرادنەکەی هەفتەی داهاتوو تەواو بوون.
وتیشی، هیچ
بڕیارێک بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ نییە لە رۆژی هەڵبژاردن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە
بەشێک لە میدیا ناوخۆییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریداوە لە کاتەکانی شەودا لە رۆژانی
دەنگدانی گشتی و تایبەت قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەکان رابگەیەنێت.