بەگوێرەی ماڵپەڕی سکای نیوز، لە رووداوێکدا لە شاری تەرابلوسی لوبنان پاش ئەوەی کوڕێک خوشکەکەی خۆی کوشتووە دواتر لەلایەن باوکییەوە کوژراوەتەوە.
ماڵپەڕی سکای نیوز رایگەیاندووە، کوڕەکە تەمەنی ٣٠ ساڵ بووە و ناوی "محەمەد عەبدولناسر" بووە لەو کاتەدا "مەست"بووە و کاریگەری ماددە هۆشبەرەکانیشی لەسەر بووە و لە ژێر کاریگەری ئەوەدا تەقەی لە خوشکە تەمەن ١٣ ساڵەکەی کردووە و بەوهۆیەوە راستەوخۆ خوشکەکەی گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، باوکیان کە خانەنشینی سەربازی بووە
کاتێک رووداوەکەی بینیوە توشی شۆکی دەروونی
بووە و دەستبەجێ تەقەی لە کوڕەکەی کردووەتەوە، بەوهۆیەوە کوڕەکەی گیانی لەدەستداوە.
هاوکات، یەکێک لە دانیشتوانی شاری تەرابلوسی لوبنان وتوویەتی،
"بەهۆی ئەوەی سزای بازرگانەکان و بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان نادرێت توشی
ئەم دۆخە بووین."
بەگوێرەی فەرمانگەی بەگژداچوونەوەی ماددەی هۆشبەری لوبنان،
لە ساڵانی رابردوودا دوو بۆ سێ هەزار کەس دەستگیرکراون بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی
هۆشبەر و زۆرینەی ئەو کەسانەش تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵیدا بووە.