سەردێڕ:

بەریتانیا؛ ١٠ کەس لە شەمەندەفەرێکدا بریندارکران

AM:10:04:02/11/2025

684 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی بەریتانیا دەڵێت، لە لەندەن کەسێک بە چەقۆ ١٠ کەسی لەناو شەمەندەفەرێک بریندار کردووە و تەندروستی نۆ کەسیان ناجێگیرە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پۆلیسی گواستنەوەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردووەتە سەر سەرنشینانی شەمەندەفەرێک لە لەندەن، ١٠ کەسی بریندار کردووە و برینی نۆ کەسیان سەختە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، دەشڵێن، پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە.

ئاژانسی فرانس پرێسیش دەڵێت، دوو کەسیان بە تۆمەتی رووداوەکە دەستگیرکردووە، بەهۆیەوە لە ئێستادا هێڵی ئاسنی باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەش سەرجەم هێڵەکانی شەمەندەفەرەکەیان داخستووە.













گەلەری