سەردێڕ:

حکومەتی ماوەبەسەرچوو رێگە بە هاوڵاتیانی ١٦ گوند نادات سەردانی گوندەکانیان بکەن

PM:11:58:01/11/2025

784 جار خوێندراوەتەوە

نزیکەی سێ مانگە هیچ بۆردوومانێک لە سنوورەکەیان نەماوە بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو رێگا بە هاوڵاتیانی ١٦ گوندی دەڤەری بەرێ گارەی نادرێت سەردانی سنووری گوندەکانی خۆیان بکەن. خاوەن رەز و باخەکانیش دەڵێن، ئەگەر باخەکانیان خزمەتنەکرێن لەناودەچن.


ئەمڕۆ شەممە ١ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەشێك لە جوتیار و دانشیتووانی گوندەکانی دەڤەری بەرگارەی سنووری ئامێدی بۆ ئێن ئاڕ تی باسیان لەوەکرد، بەرهەمەکانیان بەمشێوەیە لەناودەچن و حکومەتی ماوەبەسەرچووش بێ باکن لەفەوتانی بەرهەم و ماندوبوونی ئەم جوتیارانە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە لەمساڵدالە ١٠٠ مێش هەنگ تەنیا ٦٠ کیلۆ هەنگوین بەرهەم هاتووە چونکە لەشاخ نین وخۆراکیان دەست ناکەوێت ئەو بەرهەمانەش هەمووی لەناو بچێت.

وتیشیان، سێ مانگە شەڕ و تۆپباران لەو سنوورە وەستاوە بەلام حکومەتی ماوەبەسەرچوو رێگە نادات خەڵکی ئەم گوندانە بچنە گوندەکانیان و بەرهەمی کشتوکاڵی و هەنگوین گرنگی پێبدەن.













گەلەری