سەردێڕ:

دەسەڵات بۆ لاوازکردنی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحیدیان دەستگیرکرد؛ دواتر چی روویدا؟

PM:11:28:01/11/2025

792 جار خوێندراوەتەوە

پارتی و یەکێتی بە خەیاڵی لاوازکردنی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەکەیان دەستگیرکرد، بەڵام ئیشەکەیان سەری نەگرت، چونکە بەهێزی و پێداگری شاسوار عەبدولواحید لەسەر بۆچوونەکانی و سازشنەکردن بۆ دەسەڵات، گڕوتینی زیاتری بە بانگەشەی نەوەی نوێ داوە و هۆشداری بە خەڵک دەدەن کە جارێکی دیکە فریوی بەڵێنە ساختەکانی جووت حزبەکە نەبنەوە.


دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، نەک نەوەی نوێی لاواز نەکرد بەڵکو لەگەڵ دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن، کەمپینێکی بەهێزی بانگەشەی دەستپێکردووە، پەرلەمانتارەکانی نەوەی نوێ لەبەغدا وهەرێم ئیدارەی بانگەشەی جوڵانەوەکە دەکەن.

بەهێزی و پێداگیری شاسوار عەبدولواحید لەسەر بۆچونەکانی و سازشنەکردن بۆ دەسەڵات لە زیندانەوە هێندەی تر ورەی دا بە بانگەشەی نەوەی نوێ، بۆیە پارتی و یەکێتی ئەوەی لەدەستیان هات لە دژایەتی لیستی نەوەی نوێ کردیان و دەیکەن.

جیا لەوەش نەوەی نوێ دروشـمی (ئەمجارەش دەسەڵات درۆدەکەن)ـی بەڕووی پارتی و یەکێتیدا بەرزکردووەتەوە تا خەڵک هۆشیاربن فریوی قسە و بەڵینە ساختەکانی دوو حزبەکە نەبن.

نەوەی نوێ بەڵێنی چوونە حکومەتی داهاتووی عێراق و چارەسەری کێشەی مووچە و دابینکردنی سولفەی هاوسەرگیری وسوتەمەنی هەرزانی داوە بۆیە چاوەرێ دەکرێت ئەم هەڵبژاردنە رێژەی دەنگ و کورسیەکانی زۆر زیاتر بکات.













گەلەری