سەردێڕ:

مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت

PM:10:42:01/11/2025

452 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی گرێبەست دەکات.


سبەی یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی مانگی هەشتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکات.

هاوکات هەر سبەی مووچەی مانگی هەشتی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دابەش دەکرێت کە لە دوای ١ـی تەمووزی ٢٠٢٤، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی هەرێم دامەزراون شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە ٣٧ هەزار و ٩٣٣ مامۆستایە و مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵاش چوار هەزار و ١٠٠ مامۆستان کە کۆی خەرجیی مووچەی یەک مانگیان ٢٤ ملیار دینارە.













گەلەری