سەردێڕ:

عەباس عێراقچی: پێشبینی هێرشی ئیسرائیل دەكەین و بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەین

PM:09:24:01/11/2025

752 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، تاران ئامادەیە بۆ هەموو ئەگەرەکان و پێشبینی هەر کردەیەکی هێرشبەرانەی ئیسرائیل دەکات.


ئەمڕۆ شەممە ١ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، ئێران ئەزمونێکی گەورەی لە شەڕی ١٢ رۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل بەدەستهێناوە و موشەکەکانی لە شەڕێکی راستەقینەدا تاقیکردووەتەوە.

دووپاتی کردەوە، پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران بەردەوام دەبێت، ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە هەیە، بەڵام ئەمریکا مەرجی قبوڵنەکراو و مەحاڵی بۆ جێبەجێکردنی سەپاندووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناتوانین پیتاندنی یۆرانیۆم بوەستێنین، دانوستانیش لەسەر بەرنامە موشەکییەکەمان ناکەین".

باسی لەوەشكردووە، ماددە ئەتۆمییەکانی ئێران هێشتا لەژێر داروپەردووی دامەزراوە ئەتۆمییە بۆردومانکراوەکاندان و بۆ هیچ شوێنێکی دیکە نەگوازراونەتەوە.













گەلەری