سەردێڕ:

ئامارەکانی سێ رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە راگەیەندران

PM:08:34:01/11/2025

700 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی سێ رۆژی فێستیڤاڵی هەنار، ٤١٩ هەزار و ٧٠٠ کەس سەردانی هەڵەبجەیان کردووە و چوون بۆ کڕینی هەنار و بەرهەمی پاییزە.


ئەمڕۆ شەممە ١ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وتی، لەماوەی سێ‌ ڕۆژی ڤیستیڤاڵەكەدا ٤١٩ هەزار و ٧٠٠ سەردانیكەر و گەشتیار روویان لە ڤیستیڤاڵی هەنار كردووە.

هەر لەو کۆنگرەیەدا ستار مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە رایگەیاند، لەماوەی سێ‌ رۆژی رابردووی ڤیستیاڤاڵی هەنار، بە بڕی یەك ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دینار كالاو شمەك فرۆشراون، لەو بڕە پارەیە بەبڕی ٧٠٠ ملیۆن دینار بەرهەمی كشتوكالی فرۆشراون، هاوكات بەبڕی ٨٠٠ ملیۆن دینار بەرهەمی خواردەمی فرۆشراون، هەروەها بەبڕی ٢٠٠ ملیار دیناریش بەرهەمی كاری دەستی فرۆشراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی سێ‌ رۆژی ڤیستیڤاڵدا ٨٣١ هەزار ئۆتۆمبێلی بچووك هاتوونەتە ڤیستیڤاڵەكە هاوكات ٧٢٠ مینی پاس و ٥٥ پاسی گەورەی گەشتیاری و چوار هەزار و ٩٠٠ ماتۆڕسكیل گەشتیاریان هێناوەتە ناو ڤیستیڤاڵەكەوە.













گەلەری