PM:06:25:01/11/2025
544 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە هەولێر دەڵێت، زیاتر لە ١٠ ساڵە پارتی و یەکێتی پلەبەرزکردنەوەیان بە ناحەق راگرتووە و هەر فەرمانبەرێک دوو تا سێ پلەبەرزکردنەوەی بۆ نەکراوە. دەشڵێت، یەکێک لە کارەکانیان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەیە.
ئەمڕۆ شەممە ١ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە هەولێر دەڵێت، زیاتر لە ١٠ ساڵە پارتی و یەکێتی پلەبەرزکردنەوەیان بە ناحەق راگرتووە و هەر فەرمانبەرێک دوو تا سێ پلەبەرزکردنەوەی بۆ نەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە کارەکانیان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان
دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەیە و لە رێگەی دادگاوە هەوڵ بۆ دەستپێکردنەوەی
پلەبەرزکردنەوە دەدەن.