PM:05:58:01/11/2025
528 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق دەڵێت، ئینتەرنێتی بێبەرامبەریان بۆ زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ قوتابخانە لە بەغدا و پارێزگاکان دابینکردووە. دەشڵێت، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکە بۆ ئەوەی هەموو قوتابخانەکان بگرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، هەیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق وتی، تا ئێستا خزمەتگوزاری ئینتەرنێتیان بۆ نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ قوتابخانە بە بێبەرامبەر لەڕێگەی کێبڵی فایبەر ئۆپتیکەوە دابینکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئێستادا ئینتەرنێت لە قوتابخانەکاندا
تا کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ بەردەستە، بەڵام هەندێک لە قوتابخانەکان دوو دەوامیان
تێدایە، بۆیە بڕیاریانداوە بە درێژکردنەوەی خزمەتگوزارییەکە تا کۆتایی دەوامی دووەم،
لە هەمان کاتدا کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکە لەو بوارانەی کە پێویستن
بۆ قوتابخانەکان".