سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیازی مەغریبی بۆ پێدانی ئۆتۆنۆمی بە بیابانی رۆژئاوا پەسندکرد

PM:05:11:01/11/2025

860 جار خوێندراوەتەوە

دوای ٥٠ ساڵ لە ململانێ و ئاڵۆزی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی مافی ئۆتۆنۆمی بە هەرێمی بیابانی رۆژئاوا بەخشی لە چوارچێوەی وڵاتی مەغریبدا و چەند وڵاتێکیش لەناویاندا ئەمریکا پێشوازی لە بریارەکە دەکەن.


ئەمڕۆ شەممە ١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە کۆی دەنگ پلانێکی وڵاتی مەغریبی پەسەندکرد بۆ پێدانی مافی خۆرێبەری بە هەرێمی بیابانی رۆژئاوا لە چوارچێوەی سەروەریی ئەو وڵاتەدا.

لای خۆشیەوە مایک وۆڵتز، نێردەی هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، پێشوازی لە بریارەکە دەکەن و پێیوایە دەبێتەهۆی هێنانە ئارایی ئاشتی لە ناوچەکە.

هەرێمی بیابانی رۆژئاوا هاوسنوورە لەگەڵ مەغریب و جەزائیر و رووبەرەکە هێندەی رووبەری خاکی بەریتانیایە، پاش ئەوەی ساڵی ١٩٧٥ ئیسپانیا لەو خاکە کشایەوە، بەهۆی دەوڵەمەندی خاکەکەی بە سامانی سروشتی لەوانەش فۆسفات، بووتە جێگەی ململانێی نێوان مەغریب و جەزائیر.

خودی هەرێمەکەش لەلایەن بەرەی پۆلیسیارۆ بەڕێوەدەبرێت کە دەیانەوێت هەرێمەکەیان بکەن بە کۆمارێکی سەربەخۆ.













گەلەری