PM:03:25:01/11/2025
908 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند؛ بوومەلەرزەیەک چەند ناوچەیەکی گەرمیانی هەژاند و خەڵکی ناوچەکە بە ئاشکرا هەستیان پێکردووە.
ئەمڕۆ شەممە ١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بوومەلەرزەیەک لە نزیک کەلار لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان روویدا، بە گوێرەی زانیارییەکان، گوڕی بوومەلەرزەکە ٤.٤ پلەی رێختەر و بە قوڵایی ١٧ کیلۆمەتر بووە.
هەروەها، ناوەندی بوومەلەرزەکە گوندێکی باکووری رۆژهەڵاتی شاری کەلار بووە لە
کاتژمێر ٢:٢٥ خولەک، جگە لە دانیشتووانی شارەکە، خەڵکی دەوروبەری کەلار هەستیان
پێکردووە.