سەردێڕ:

كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی هەرێم: ئەمساڵ زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە لیبیاوە گەڕێندراونەتەوە

PM:01:21:01/11/2025

740 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی هەرێم دەڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ٤٠٤ کۆچبەری کورد لە لیبیا و وڵاتی تونسەوە گەڕێندراونەتەوە هەرێم.


ئەمڕۆ شەممە ١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەكر عەلی سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمساڵ نزیکەی ٣١٩ کەس لە لیبیاوە گەڕێندراونەتەوە.

وتیشی، بە پێی ئامارەکانیان، لە وڵاتی تونس، نزیکەی ٨٥ کۆچبەری کوردی گەڕێندراونەتەوە و ٢٠ کەسیش لەو وڵاتە نەگەڕێندراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا حەوت کەس لە بولغاریا و دوو کەسیش لە ئەرمینیا ماونەتەوە و نەگەڕێندراونەتەوە.

ئەم لێدوانەی سەرۆکی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی هەرێم لەدوای ئەوەدێت، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی کۆچبەرێکی کورد لە لیبیاوە گەڕێنرایەوە بۆ هەرێم و کەسوکارەکەیشی بە ئێن ئاڕ تییان وت، کوڕەکەیان بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە.













گەلەری