سەردێڕ:

عێراق هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کوالێتی خراپ قەدەغەدەکات

AM:11:23:01/11/2025

960 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراق چەند مەرجێک بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دادەنێت و دەڵێت، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کوالێتی خراپ و تووشبوو بە رووداوی هاتوچۆ قەدەغەیە و رێگە نادرێت بێتە خاکی وڵاتەکەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، حكومەتی عێراق بڕیارێکی نویی بۆ دەروازە سنوورییەكانی دەرکردووە و دەڵێت، لە سەرەتای ساڵی نوێوە مەرجەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل گۆڕانكاریی بەسەردا دێت.

دەشڵێت، لە دەستپێكی ساڵی نوێوە بە هیچ شێوەیەك رێگە نادرێت بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بەكارهاتووی سووتاو یان نوقمبوو، یان ئەو ئۆتۆمبێلانەی تووشی رووداو و زیانی گەورە بوونەتەوە.

لە بڕیارەكەدا ئەوەش هاتووە، پێویستە ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردە دەكرێن، لەگەڵ پێداویستییەكانی كەشوهەوای عێراق گونجاو بن و مەرجی رەنگ، جۆری ئۆتۆمبێل و وڵاتی بەرهەمهێن گرنگ نییە.













گەلەری