AM:10:06:01/11/2025
2628 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ تەرمی کۆچبەرێکی کورد لە لیبیاوە بگەرێندرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە ١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەر بەپێی زانیارییەکان کە لە کەس و کاری گەنجەکەوە دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، ئەو گەنجە خەڵکی سنووری ئیدارەی راپەڕینە و بەمەبەستی کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات لە لیبیاوە ئەو رێگەیەی گرتووەتە بەر.
پاش ماوەیەک مانەوە لە لیبیا کۆچبەرەکە
جەڵتەی دڵ لێێداوە و گیانی لەدەستداوە، بڕیارە ئەمڕۆ تەرمەکەی بگەڕیننەوە بۆ
حاجیاوا.