سەردێڕ:

پاش بڕیارەکەی حکومەت بۆ کۆتاییهاتنی لێبڕین؛ وەزیری دارایی هەرێم روونکردنەوە دەدات

PM:05:05:25/07/2021

28648 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی هەرێم پاش بڕیارەکەی حکومەت بۆ لابردنی لێبڕینی موچە رایگەیاند، هەرکات بودجەی پێویست لەبەردەست بوو، لێبڕینی موچە هەڵدەگیرێت.


ئاوات جەناب وەزیری دارایی هەرێم بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، "بڕیاری هەڵگرتنی لێبڕینی موچەی موچەخۆران، جێبەجێکردنی بەڵێنی حکومەتی هەرێم بوو."

ئەو وەزیرە ئەو کارەی حکومەتی بە راستگۆیی و وەڵامی داخوازییەکانی خەڵک ناوبردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئەوە نزیک دەبێتەوە لە ساڵێک کە موچەخۆران بە لێبڕینی ٪٢١ـەوە موچە وەردەگرن، سەرەڕای بەرزی نرخی نەوت کە هەر بەرمێلێک سەرو ٧٠ دۆلارە و نرخی دۆلاریش بەرامبەر بە دینار بەرزە. جگە لەوە موچە خۆران لە دۆخێکی ئابوری خراپدان و خزمەتگوزارییەکانیان کەموکورتی تێدایە و هەلی کار نییە و دامەزراندنیش چەندین ساڵە وەستاوە.

لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە حکومەتی هەرێم بە لێبڕینەوە موچە دەداتە موچە خۆرانی هەرێم، سەرەرای ئەوەی موچەی چەند مانگێکی موچە خۆران پاشەکەوت کراوە و دیار نییە ئاخۆ دەیاندرێتەوە یان نا.













گەلەری