لەگەڵ هاتنی سەرما و وەرزی زستاندا نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان و کۆکە و هەڵامەت زیاد دەکات، یاخود لە کاتی گەیشتنی شتێکی نامۆ بە بۆری هەوا و قورگ، بۆ پاکبوونەوەی سییەکان کۆکە دروست دەبێت، لەگەڵ زۆر دووبارەبوونەوەیدا زیان بە بۆری هەوا و سورێنچک دەگەیەنێت.
ماڵپەڕی وێب توبی پزیشکی لەوبارەیەوە ئاماژەی بە سێ رێگە کردووە کە ئارامکەرەوەی کۆکەن و نایهێڵن، ئەوانیش:
ئاوی گەرم بە هەنگوین
خواردنەوەی ئاوی گەرم و هەنگوین پێش خەوتن وادەکات هەوکردن و هەستیاری قوڕگ کەمببێتەوە و ئارام ببێتەوە.
دەرمانی کۆکە
ئەگەر کۆکە تەڕبوو ئەوا دەبێت دەرمان بەکاربهێندرێت بۆ نەهێشتنی بەڵغەمەکە، ئەگەر کۆکە ئاوی لووتی لەگەڵدا بوو ئەوا باشتروایە دەرمانێك بەکاربهێنێت بۆ وشککردنەوەی ئەو ناوچەیە.
دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان
لە بەیانیاندا بۆن و دوکەڵی جگەرە کۆکەی زیاد کرد، ئەوا ئاماژەیەکی مەترسیدارە و زیان بە بۆری هەوا دەگەیەنێت و هۆکار دەبێت بۆهەوکردنی و گواستنەوە بۆ سورێنچک، لەهەمان کاتدا نیشانەیەکی ئاگادارکەرەوەی ئەگەری توشبوونە بە شێرپەنجە، هەر بۆیە ئەگەر کۆکەکە ماوەی مانگێک زاتردرێژەی کێشا سەردانی پزیشک بکە.
ئ.ل