سەردێڕ:

ئاگرێکی گەورە لە هەولێر کەوتەوە و ئۆتۆمبێلێک و چەند ماڵێک سووتان

PM:11:07:29/10/2025

1432 جار خوێندراوەتەوە

ئاگرێکی گەورە لە بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر، کەوتەوە و جگە لە زیانی مادی زۆر، بەهۆیەوە کەسێکیش برینداربوو.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، لە گەڕەكی ئاشتیی لە بەحرکە، بارهەڵگرێک کە نەوتی هاوڵاتیانی دەگواستەوە، ئاگری گرتووە و بەخۆیەوە دوو خانوو و دوکانێکی سووتاندووە.

بە وتەی شایەتحاڵەکان جگە لە زیانی ماددی زۆر، جەستەی شۆفێری بارهەڵگرەکەش سووتاوە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

رووداوەكە كاتێك روویداوە كە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر سەرقاڵی بەتاڵكردنەوەی بەرمیلێك نەوت بووە بۆ یەكێك لە ماڵەكان، هەڵەیەك روویداوە و بەو هۆیەوە ئاگرێك كەوتووەتەوە و وردە وردە تەشەنەی كردووە، پاشان لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنترۆڵ كراوە.


شیراز عەبدوڵا - هەولێر














گەلەری