حکومەتی ماوەبەسەرچوو تا ئێستا رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی جێبەجێ ناکات و چارەنووسی چوار مووچەکەش نادیارە، بە ئاشکراش قوباد تاڵەبانی نیەتی پارتی و یەکێتی دەرخست و وتی، کێشەی مووچە چارەسەر نەکراوە و لە کۆتایی ئەمساڵدا جارێکی دیکە سەرهەڵدەداتەوە، هەڵبژاردنی ١١ـی ١١ـش و نەوەی نوێ بەڵێنیداوە ئەگەر هاوڵاتیان دەنگیان پێبدەن ئەوان ناهێڵن مووچەکانی ئەمساڵ بفەوتێت.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو تا ئێستا رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی جێبەجێ ناکات و چارەنووسی چوار مووچەکەش نادیارە.
قوباد
تاڵەبانیش بە ئاشکرا نیەتی پارتی و یەکێتی دەرخست و وتی، کێشەی مووچە چارەسەر
نەکراوە و لە کۆتایی ئەمساڵدا جارێکی دیکە سەرهەڵدەداتەوە.
ئەمەش وەک
ئاماژەیەک بۆ ئەوەی ئەگەر یەکێتی و پارتی لە هەڵبژاردنی ١١ـی ١١ دەربچنەوە و خەڵک
نەچێت بۆ دەنگدان ئەوا چارەنووسی چوار مووچەکە باش نابێت.
هەرچەندە
ساڵانی پێشووش پارتی و یەکێتی چەند مووچەیەکی خەڵكیان خواردووە، بەڵام ئەمجارە
هەڵبژاردنی ١١ـی ١١ دەرفەتێکی گرنگە لە پێش خەڵک، چونکە گەر بچن بۆ دەنگدان و
دەنگبدەنە هێزێکی وەک نەوەی نوێ و دوای هەڵبژاردن بەهێز و قورساییەکی زۆرەوە بچنە
بەغدا وەک بەڵێنیان داوە بە پشتبەست بە دەنگی خەڵک کێشەی مووچەی ئەو چوار مانگە
چارەسەر دەکات و ناهێڵێت هیچ مووچەیەک بفەوتێت.
ئەوەش کاتێک
دەکرێت کە هاوڵاتیان بە رێژەیەکی زۆر بەشداری دەنگدان بکەن و دەنگبدەنە نەوەی نوێ،
چونکە ئەگەر پارتی و یەکێتی بەم قورساییەی ئێستایان بچنەوە بەغدا، ئەوا وەک خۆیان
وتوویانە تەنها بۆ سێ مانگ نەوت رادەست دەکەن و بەوەش مووچە کێشەی تێدەکەوێت.