سەردێڕ:

کۆمسیۆن رێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەتی ئاشکراکرد

PM:07:38:29/10/2025

988 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، ژمارەی كارمەندانی ئەمنی و سەربازی كە مافی بەشداریكردنیان هەیە لە دەنگدانی تایبەت ملیۆنێك و ٣١٣ هەزارو ٨٥٩ کارمەندە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق وتی، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق رۆژی ٩ـی تشرینی دووەم و بەر لە دوو رۆژ لە دەنگدانی گشتیی بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی كارمەندانی ئەمنی و سەربازی كە مافی بەشداریكردنیان هەیە لە دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە ملیۆنێك و ٣١٣ هەزارو ٨٥٩ كارمەند لە دامودەزگا جیاوازەكان.

وتیشی، ژمارەی ئەو كارمەندە ئەمنی و سەربازییانەی كە لە دەستەی دەروازە سنورییەكان مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدانی تایبەت هەیە، گەیشتووەتە هەزار و ٥٩٥ كارمەند.

بە گوێرەی ئامەرەکەی کۆمسیۆن، ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لە وەزارەتی ناوخۆ بریتییە لە ٥٩٧ هەزار و ٤٥٣كارمەندە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لە وەزارەتی بەرگریی بریتییە لە ٢٩٨ هەزار و ٥٤ كارمەند، ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لە دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریش بریتییە لە ١٨ هەزار و ٤١٠ كارمەند.

ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لە دەستەی حەشدی شەعبی بریتییە لە ١٢٨ هەزار ١٢٧ كارمەند.

ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بریتییە لە ١٢٤ هەزار ٣١٢ كارمەند.

ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لە وەزارەتی پێشمەرگە بریتییە لە ١٤٥ هەزار و ٩٠٧ كارمەند.

كارمەندانی مەدەنی لە دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان تەنیا لەناو دەنگدانی گشتیی مافی دەنگدانیان هەیە.













گەلەری