ماڵپەری بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە، لەکاتی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەردا لە شاری میونخی ئەڵمانیا بۆمبێکی جەنگی جیهانی دووەم تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.
لەوبارەیەوە، بەرپرسی بەشی ئاگرکوژاندنەوەی لە شاری میونخ باسی لەوەکردووە، رووداوەکە لە کاتی هەڵکەندنی زەوییەکدا روویداوە و بەهۆی رووداوەکەوە سێ کەس بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
بۆمبە نەتەقیوەکانی کاتی جەنگی جیهانی دووەم زۆر جار لە
ئەڵمانیا دەدۆزرێنەوە و زۆرکات بە ئاسانی لەلایەن تیمەکانی پوچەڵکردنەوەی بۆمبەوە
پوچەڵدەکرێنەوە و ناهێڵن بتەقنەوە.
هاوکات، تا ئێستا هیچ کام لە شارەکانی ئەڵمانیا پاکتاو نەکراوە
لەو بۆمبانەی لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا لەلایەن سوپاکانی بەریتانیا و ئەمریکاوە
دانراوە.
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ٧٠ هەزار کەس لە شاری فرانکفۆرت پێویست
بوو ماڵەکانیان جێبهێڵن دوای ئەوەی تەنێک و ٤٠٠ کیلۆ بۆمبی بەریتانی blockbuster دۆزرایەوە و پێویست بوو بۆمبەکان پاکتاو بکرێت.