PM:06:47:29/10/2025
1132 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی عێراق پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردن و بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای دایە کۆمپانیایەکی ئەمریکی، کۆمپانیاکەش بەبەهای ٧٦٤ ملیۆن دۆلار پارە لە فڕۆکەخانەکەدا خەرج دەکات و ٤٣٪ـی داهاتی ساڵانەی فڕۆکەخانەکەش بۆ حکومەت دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە، گەشەپێدان و بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە هاوپەیمانیی وەبەرهێنانی کاپ (CAAP) بەخشی کە لە هەردوو کۆمپانیای کۆربروسیۆنی ئەمریکی بۆ فڕۆکەوانی و ئەمواجی جیهانی پێکهاتووە، بەگوێرەی گرێبەستەکەش لایەنی وەبەرهێنەر بەبەهای ٧٦٤ ملیۆن دۆلار کار لە فڕۆکەخانەکەدا دەکات واتە حکومەتی عێراق هیچ پارەیەک لەم پڕۆژەیەدا خەرج ناکات، لە بەرامبەریشدا ٤٣٪ـی داهاتی ساڵانەی فڕۆکەخانەکە بۆ حکومەت دەبێت.
بەگوێرەی
گرێبەستەکە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان فراوان
دەکرێت و لە قۆناغی یەکەمدا ساڵانە دەتوانێت نۆ ملیۆن گەشتیار بگوازێتەوە لە
قۆناغی دووەمیشدا توانای فڕۆکەخانەکە دەگاتە ساڵانە گواستنەوەی ١٥ ملیۆن گەشتیار،
هەروەها گۆڕەپانی فڕۆکەخانە فراوانتر دەکرێت و سەرجەم بەشەکانی نۆژەن دەکرێنەوە و ١٥
پردیش بۆ ئاسانکاری گواستنەوەی گەشتیاران لەسەر رێگاکانی فڕۆکەخانە دروست دەکرێن.
بەگوێرەی
خاڵێکی دیکەی رێککەوتنەکە لایەنی وەبەرهێنەر مووچەی کارمەندانی فڕۆکەخانەکە دابین
دەکات و بۆ زیادبوونی هەر ملیۆنێک گەشتیاریش، هەزار هەلی کاری راستەوخۆ دەڕەخسێنێت.
نووسینگەی سودانی دەڵێت، ئەم گرێبەستە لەدوای ساڵی ٢٠٠٦ـەوە یەکێکە لە باشترین
گرێبەستەکانی وەبەرهێنان لە روانگەی سوودی بۆ خەزێنەی دەوڵەت.