سەردێڕ:

کارمەندانی پاککەرەوە نەخۆشخانەی کۆیە دژی پێنەدانی مووچەکانیان گردبوونەوە

PM:06:03:29/10/2025

956 جار خوێندراوەتەوە

کارمەندانی پاککەرەوەی نەخۆشخانەی کۆیە دژی پێنەدانی مووچەکانیان گردبوونەوە و دەڵێن، چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و پارەشیان لێبڕیون.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کارمەندانی پاککەرەوەی نەخۆشخانەی کۆیە لەبەردەم بینای دادگای کۆیە گردبوونەوە و وتیان، چوار مانگە كارى پاككردنه‌وه‌ له‌ سنوورێكی به‌رفراوان ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ مووچه‌یه‌كیان پێبدرێت.

ئاماژەیان بەوەشکرد، "خۆشمان نازانین مووچەکەمان بە دیاریکراوی چەندە چونکە ئێمە ٣٥٠ هەزار وەردەگرین کەچی دەوترێت مووچەکەتان ٤٠٠ هەزارە.

وتیشیان، "وەستانی مووچەی ئەو هەموو کرێکارە دۆخێکی ئاسایی نییە و بە تەنیا کەسێک ناکرێت و نە وەزارەتی تەندروستی وەڵاممان دەداتەوە نە کۆمپانیاکەش".

















گەلەری