PM:05:11:29/10/2025
1356 جار خوێندراوەتەوە
کونسوڵی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان کرد و کۆبوونەوە لەبارەی بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکرا لەسەر هەڵبژاردن و حکومەتی ئایندەی عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کونسوڵی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری سەردانی ئۆفیسی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان کرد لە سلێمانی و کۆبوونەوە و گفتوگۆیانکرد لەبارەی بارودۆخی عێراق و هەرێم.
لە
کۆبوونەوەکەدا باس لە رێگرییەکانی بەردەم هەڵمەتی هەڵبژاردن و پرسی ئازادی و پێشێلکارییەکانی
مافی مرۆڤ لە هەرێم کرا، هەروەها شێوازی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی
جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەک گەورەترین هێزی سیاسی ئۆپۆزسیۆن و بەکارهێنانی دادگاکان لەلایەن
حیزبەکانی دەسەڵاتەوە گفتوگۆی لەسەر کرا.