PM:04:22:29/10/2025
908 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هیچ پاساوێک بۆ بایکۆتی دەنگدان نییە و دەنگنەدان دەرگا بۆ گەڕانەوەی گەندەڵکار و شکستخواردووان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی، ئەم هەڵبژاردنە داهاتووی سیاسی عێراق دیاریدەکات، بۆیە پێویستە سیاسەتێک دابندرێت کە ئەولەویەت بدات بە بەرژەوەندی هاوڵاتییان، نەک سیاسەتی دروستکردنی قەیران پەیڕە و بکات و عێراق لە کێشەی ناوخۆیی و دەرەکی تێوەبگلێنێت.
وتیشی، حکومەتەکەی دەستکەوتی لە چەندین بواردا
بەدەستهێناوە و بۆ بەردەوام بوونیان پشتیان بە هۆشیاری دەنگدەران و بەشداریکردنیان
لە هەڵبژاردنەکان بەستووە.
ئەوەشی خستەڕوو، هیچ پاساوێک بۆ بایکۆتی
دەنگدان نییە و دەنگنەدان دەرگا بۆ گەڕانەوەی گەندەڵکار و شکستخواردووان دەکاتەوە،
بەوەش پڕۆژەی ئاوەدانی و گەشەپێدان دەوەستێت.