سەردێڕ:

بەهای زێڕ دووبارە بەرزبووەوە

PM:03:47:29/10/2025

1368 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی دوێنێ بەهای زێڕ لە چوار هەزار دۆلارەوە نزمبووەوە و ٣٪ـی بەهاکەی لەدەستدا؛ ئەمڕۆ لە کردنەوەی بازاڕدا بەردەوام بوو لە دابەزین، دواتر دیسان بەرزبووەوە و گەیشتەوە بە چوار هەزار دۆلار.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و ١٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٩٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٠٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٤٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٢٠ هەزار دینارە













گەلەری