PM:03:03:29/10/2025
1472 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دان بەوەدا دەنێت کە کێشەی مووچە چارەسەر نەکراوە و دەڵێت، کێشەکە لە کۆتایی ئەمساڵدا جارێکی دیکە سەرهەڵدەداتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، قوباد تاڵهبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، کێشەی مووچە چارەسەر نەکراوە و ئەوەی هەیە تەنها پینەکراوە و لە کۆتایی ئەمساڵیش جارێکی دیکە کێشەکە سەرهەڵدەداتەوە.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، پێشتر وتبوویان کێشەی مووچەیان چارەسەرکردووە، بەڵام ئێستا خۆیان دان بەوەدا
دەنێن کێشەکە چارەسەر نەکراوە و جارێکی دیکە گرفت بۆ مووچەی مووچەخۆران دروست
دەبێتەوە.