بە بۆنەی فێستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجەوە، لیژنەی ئەمنی پارێزگاکە چەندین رێنمایی دەرکردووە و دەڵێت، پشکنین بۆ سەرجەم ئەو کەسانە دەکرێت کە دەچنە ناو فێستیڤاڵەکەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، یانزەیەمین فێستیڤاڵی پایز و هەناری هەڵەبجە دەستپێبکات کە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هەر بەو بۆنەیەوە لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی سنووری پارێزگاکە پشووی فەرمی دەبێت و ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە.
لایخۆشیەوە
لیژنەی ئەمنی هەڵەبجە چەند رێنماییەکی بۆ هاوڵاتیان و میوانانی فێستیڤاڵەکە
بڵاوکردەوە، و تیایدا هاتووە:
١- بردنە ژوورەوەی چەک و دەمانچە و چەقۆ بە
هەمووشێوەیەک قەدەغەیە و هاوکات بەکارهینانی جگەره و ڤەیپ و نێرگەله بۆ کەسانی
خوار ته مه ن هەژدە ساڵ قەدەغەیه.
٢- رێکلام کردن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و هەڵواسینی
فلێکس و لۆگۆ قەدەغەیه.
٣- بردنه ژووره وه ی ئۆتۆمبیل بۆ ناو شاری یاری
هەڵهبجه قەدەغەیه و پێویسته سه رجه م سه رنشینەکان به پیاده بڕۆنه ژوورەوه.
٤- پشکنین بۆ سەرجەم ئه و که سانه ئه نجام دەدرێت
که دەچنه شاری یاری هەڵەبجه.
٥- به کارهێنانی یاری ئاگرین به هەموو شێوەیەک قەدەغەیه.
٦- نابێت له ده ره وه ی شاری یاری فرۆشیار هەبێت، تاوەکو ئاستەنگی
هاتووچۆ دروست نەبێت.