PM:01:02:29/10/2025
924 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دەڵێت، لە ٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مووچەی مانگی هەشتی مامۆستایانی گرێبەست وبەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی یەک شەممە ٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.
وتیشی، هەمان رۆژ
مووچەی مانگی ئاب و مووچەی مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٥ ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە
دابەش دەکرێت کە لەدوای یەکـی تەمموزـی ٢٠٢٤ بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر
میلاکی دامەزراوەکانی حکومەت دامەزراون، کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی
هەرێم خەرجدەکرێت.
ژمارەی
مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە ٣٧ هەزار و ٩٣٣ مامۆستایە و مامۆستایانی
گرێبەستی خوێندنی باڵاش چوار هەزار و ١٠٠ مامۆستان کە کۆی خەرجیی مووچەی یەک مانگیان
٢٤ ملیار دینارە.