سەردێڕ:

داهاتی گومرگی عێراق دوو تریلیۆن و ١٥٠ ملیار دیناری تێپەڕاندووە

PM:12:06:29/10/2025

892 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی گومرگی عێراق دەڵێت، داهاتی گومرگی عێراق لەماوەی ئەمساڵدا دوو ترلیۆن و ١٥٠ ملیار تێپەڕاندووە و دەشڵێت، پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ داهاتەکە زیاتر بێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، دەستەی گومرگی عێراق باسی لەوەکرد، داهاتی گومرگی ئەمساڵیان دوو ترلیۆن و ١٥٠ ملیاری تێپەڕاندووە و ئەم زیادبوونەش لە ئەنجامی پەسەندکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی مۆدێرن بووە کە بەشداری کردووە لە دوو هێندەکردنی بەهای هاوردەکردن و باشترکردنی رێکارە گومرگییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، داهاتی گومرگی لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا یەک ترلیۆن دینار بووە، لەم ساڵدا داهاتەکە دوو ئەوەندە و نیو بەرزبووەتەوە و پێشبیبنیش دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ داهاتەکە بگاتە دوو ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار.

 

 













گەلەری