سەردێڕ:

شاندێکی هەرێم لە بەغدان و هێشتا لەسەر داهاتی نانەوتی رێککەوتن نەکراوە

AM:11:31:29/10/2025

1064 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو تا ئێستا رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی جێبەجێ ناکات و شاندێکی هەرێم لە بەغدان لەسەر ئەو پرسە و هێشتا لەسەر داهاتی نانەوتی رێککەوتن نەکراوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، حکومەتی ماوەبەسەرچوو ریککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا جێبەجی نەکردووە و گومرگ و باج و داهاتە فیدراڵی و نافیدراڵییەکان هێشتا یەکلا نەکراونەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی هەرێم لە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە حکومەتی ماوەبەسەرچوو تا ئێستا چەند رێککەوتنێکی لەگەڵ بەغدا کردووە سەبارەت بە پرسی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی هەرێم و دواتر جێبەجێی نەکردووە، هاوکات حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەسەر رادەستکردنی نەوتیش دەڵێت، رێککەوتنەکە تەنها بۆ ماوەی سێ مانگە.













گەلەری