AM:10:53:29/10/2025
820 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر چەندین رێنمایی دەربڕی و دەڵێت، گومرگی دەروازە سنورییەکانی عێراق رێکدەخەنەوە و پارەی زیاتر بۆ دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان تەرخان دەکەن، هەروەها زەوی بەسەر چەند بەشێک لە فەرمانبەران دابەشدەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، رەزامەندیانداوە بە بەرزکردنەوەی پارەی تەرخانکراوبۆ دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان لە ٥٠٠ ملیۆن دینارەوە بۆ ١٠ ملیار دینار و بڕیاریشیانداوە لەسەر نۆژەنکردنەوە و کردنەوەی چەند پڕۆژەیەکی تر لە شارە جیاوازەکانی عێراق.
هەروەها، رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دەرکردنی رێنمایی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی
یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی بۆ ماوەی شەش ساڵ و بە رەچاوکردنی بێبەشکردنی قەرەبووی
فەرمانبەران و قەرزی گشتی.
دەشڵێت، زەوی
نیشتەجێبوون بەسەر فەرمانبەرانی وەزارەت و زانکۆکان دابەشدەکەن و باج و گومرگ لە
تەواوی دەروازە سنورییەکان بە تایبەت دەروازەکانی رۆژئاوای عێراق رێکدەخەنەوە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە کە پێشتر لەسەر داوای نەوەی نوێ حکومەتی عێراق دەرمانی بۆ
نەخۆشخانەکانی هەرێم ناردووە و هاوکات نەوت و سوتەمەنیشی بێبەرامبەر بۆ هاوڵاتیان
دابینکردووە.