AM:10:06:29/10/2025
912 جار خوێندراوەتەوە
مووچەخۆرانی هەرێم لە کۆتایی مانگی ١٠، مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن و ئەمڕۆ دابەشکردنی کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بە پێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم، دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت کۆتایی دێت و وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم و پێشمەرگە و یەکەی حەفتا و هەشتا، مووچەکانیان وەردەگرن.
هەروەها، پۆلیسی
دام و دەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزەکانی زێرەڤانی و
فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن بەهەمان شێوە ئەمڕۆ مووچەی مانگی هەشتیان بەسەردا
دابەشدەکرێت.
جێی ئاماژەپێدانە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو پێشتر رایگەیاندبوو رادەستکردنی نەوتەکە بە پێی ئەو رێکەوتنەی کە خۆی واژۆی کردووە لەگەڵ بەغدا، تەنها بۆ سێ مانگە و بۆ
کاتی هەڵبژاردنە، بەوەش چارەنووسی چەند مووچەیەکی ئەمساڵ بە نادیاریی دەمێنێتەوە.