سەردێڕ:

بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی گەنمەکانیان؛ جوتیارانی ئەم سنوورە ئاگاداردەکرێنەوە

PM:03:44:27/10/2025

892 جار خوێندراوەتەوە

سایلۆى سەیدسادق ئاگادارى ئەو جوتیارانە دەکاتەوە کە گەنمیان رادەستکردووە، سبەینێ سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارەی گەنمەکانیان.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی بڵاوکراوەکەی سایلۆى سەیدسادق، ئەو جوتیارانەى ئاگادارکراونەتەوە، ئەوانەن کە گەنمیان رادەست کردووە و لە ٥٠ تەن بەرەو خوارەوەن.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە تا ژمارە کارتى ٦٠٤ سەردانى سایلۆ بکەن و چەکى شایستەکانیان وەربگرن.

جەختیشکراوەتەوە، ئەو جوتیارانەى پشتگیرییەکانیان لەسەروو ٥٠ تۆنەوەیە، سەردانیان نەکەن.

هاوکات سایلۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو جوتیارانەی کە ئەمساڵ گەنمیان رادەستی سایلۆکە کردووە، سبەینێ سێشەممە، سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان، دەشڵێت، لە دوای مستندی ژمارە کارتی ٨٣٩، لەم وەجبەیە پارە وەرناگرن سەردانیان نەکەن.













گەلەری