سەردێڕ:

بەهۆی نەمانی پارە لە بانکەکان؛ کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروستبوو

PM:03:29:27/10/2025

1204 جار خوێندراوەتەوە

دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت لە کۆتایی مانگی ١٠ دەستیپێکرد، بەهۆی نەبوونی پارەشەوە لە بانکەکان و ئەی تی ئێمەکان لە هەولێر و سلێمانی کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروستبوو.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بەشێکی خانەنشینان لە بەیانی زووەوە چونە بەردەم بانکەکان و قەرەباڵغییەکی زۆر دروستبوو، خانەنشینانیش دەڵێن، هەموو مانگێک بەم شێوەیە و لە نارەحەتییەکی زۆردا و پاش نۆرەگرتنێکی زۆر مووچەکانیان وەردەگرن و حکومەتی ماوەبەسەرچووش بێ باکە.

بەشێکی خانەنشینان قسەیان بۆ ئێن ئاڕ تی کرد و وتیان، لە کاتژمێر شەشی بەیانییەوە لە نۆرەگرتنی مووچەدان.

ئەوە لەکاتێکدایە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو پێشتر رایگەیاندبوو رادەستکردنی نەوتەکە بۆ سێ مانگە و بۆ کاتی هەڵبژاردنە، بەوەش چارەنوسی چەند مووچەیەکی ئەمساڵ بە نادیاریی دەمێنێتەوە.













گەلەری