ئاماژەی بەوەشدا، سەرجەم ئەندام پەرلەمانەکان باڵەخانەی پەرلەمانیان چۆڵکرد. هاوکات، تا ئێستا ھۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە و زیانەکانی ئاشکرا نەکراون.
هەر ئەمڕۆش، ھێرش قادر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئاگر لە نھۆمی ژێرزەمینی پەرلەمانی کوردستان کەوتەوە و ئاگرەکەش لە چێشتخانەوە دەستیپێکردووە، بەڵام ھۆکارەکەی روون نییە.
باسی لەوەشکرد، ئاگرەکە لە چێشتخانەکەوە بووە و لەوێوە بڵاوبووەتەوە، بەھۆیەوە کارەبای پەرلەمان کوژێندراوەتەوە.
وتیشی، لە سەرەتادا کارمەندەکانی چێشتخانەکە ھەوڵیانداوە کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن، بەڵام نەیانتوانیوە.
روونیشیکردەوە، کە ھۆکاری ئاگرەکە روون نییە، بەڵام پێدەچێت بەھۆی شۆڕتی کارەباوە بووبێت و زیانی گیانی نەبووە.
راشیگەیاند، بەھۆی ئاگرەکەوە دیار نیە ئاخۆ دانیشتنی پەرلەمان بەرێوەدەچیت یان نا.