PM:02:37:27/10/2025
868 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت،دەرمانی قڕکەر بە بێبەرامبەر بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکەن و نرخی چەندین خزمەتگوزاری دیکەش کەم دەکەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، عه‌باس مالیكی، وه‌زیری کشتوکاڵی عێراق باسی لەوەکرد، لە چوارچێوەی پاڵپشتی جوتیاران و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵدا، له‌م هه‌فته‌یه‌وه به نرخی پاڵپشتیکراوی ٥٠٪ بنەتۆ و به‌سه‌ر جوتیاراندا دابەشدەکەن و دەرمانی قڕکەریش بە بێبەرامبەر دابەشدەکەن.
وتیشی، نرخی پشكنین بۆ خۆراك و خزمه‌تگوزارییه ڤێتێرنه‌ریه‌كان لە ٥٠٪ کەم دەکرێنەوە كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی هه‌موو جۆره په‌له‌وه‌رێك بۆ
پاڵپشتی لە هاوڵاتیان و به‌رهه‌مهێنه‌ران.
دەشڵێت، داوا لە جوتیاران و خاوه‌ن كێڵگه‌كان
دەکەن كه خاوه‌نی ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایانه‌ن، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كەیان
بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بڕی ته‌رخانكراو له بنه‌تۆو.