PM:02:02:27/10/2025
1380 جار خوێندراوەتەوە
لەدوای کۆمپانیای تورکش ئێرلاین، کۆمپانیای ئەی جێتـی تورکی رایگەیاند کە لە مانگی داهاتووەوە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کۆمپانیای "ئەی جێت" لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی ٢ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵەوە، یەکەم گەشتی نێوان ئەستەنبوڵ و سلێمانی ئەنجام دەدات و بەپێی خشتەی گەشتەکانی ئەو کۆمپانیایە، هەفتانە چوار گەشتی هاتن و چوون ئەنجامدەدات.
هەر بە پێی
خشتەکە، گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن لە ئیستانبوڵەوە بۆ سلێمانی ئەنجام
دەدرێن و دەکەونە رۆژانی شەممە، یەکشەممە، سێشەممە، چوارشەممە.
ئەمەش لەدوای
ئەوە دێت، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، حکومەتی تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا کردەوە.