سەردێڕ:

پارتی لە دهۆک بەردەوامە لە دڕاندن و شێواندنی فلێکسەکانی نەوەی نوێ

PM:12:59:27/10/2025

1236 جار خوێندراوەتەوە

پارتی لە دهۆک بەردەوامە لە لێکردنەوەی فلێکسەکانی نەوەی نوێ و لابردنیان لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان کە ئەمەش دەرخەری ترسی دەسەڵاتە لە زیادبوونی دەنگەکانی نەوەی نوێ.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، پارتی لە دهۆک فلێکسەکانی نەوەی نوێی لێکردەوە، جێی باسە کە لە دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە بەردەوام فلێکس و شاشەکانی بانگەشەی نەوەی نوێ لادەبات و دەیکوژێنێتەوە.

ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە پارتی، نەوەی نوێ بە رکابەری خۆی دەزانێت و ترسی هەیە لە زیادبوونی دەنگەکانی جوڵانەوەکە و هاوڵاتیانیش دەڵێن لەم هەڵبژاردنەدا تۆڵە لە دەسەڵات دەکەنەوە و بە دەنگەکانیان سزایان دەدەن.













گەلەری