AM:11:24:27/10/2025
956 جار خوێندراوەتەوە
سایلۆی سلێمانی ئەو جوتیارانە ئاگاداردەکاتەوە کە گەنمیان رادەستکردووە و دەڵێت، سبەینێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان، وتیشی، تەنها پارەی ئەو جوتیارانە دابەش دەکرێت کە پشتگیری بەشە کشتوکاڵیەکانیان ٥٠ تۆن و بەرەوە خوارە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، سایلۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو جوتیارانەی کە ئەمساڵ گەنمیان رادەستی سایلۆکە کردووە، سبەینێ سێشەممە، سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان، دەشڵێت، لە دوای مستندی ژمارە کارتی ٨٣٩، لەم وەجبەیە پارە وەرناگرن سەردانیان نەکەن.
دەشڵێت، پێویستە ئەو جوتیارەی کە گەنمەکەی بە ناوەوە رادەستکراوە خۆی
ئامادەبێت و کارتی نیشتیمانی پێ بێت، یاخود کەسی ئامادەبوو وەکالەتی پێبێت، بە
پێچەوانەوە چەکی کەس نادرێت بە کەسێکی تر .
روونیشیکردەوە، ئەو جوتیارانەی پشتگیری بەشە
کشتوکاڵییەکانیان سەر و (٥٠) تۆنە، سەردانیان نەکەن، لەبەر ئەوەی لەسەر بڕیاری
کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە مەڵبەندی گشتی بەغدا، تەنها پارەی ئەو جوتیارانە
دابەش دەکرێت کە پشتگیری بەشە کشتوکاڵیەکانیان ٥٠ تۆن و بەرەوە خوارە.