سەردێڕ:

پۆلیسی هەولێر لەبارەی رووداوەکەی شەوی رابردوو روونکردنەوە دەدات

AM:11:04:27/10/2025

1424 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هەولێر لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردوو روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەو رووداوە لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بووە کە گوایە کوژراو کۆمەڵیک وێنەی تایبەتی بکوژی بردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، پۆلیسی هەولێر دەڵێت، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە رووداوێکی كوشتن له ناوبازاڕی شاری هەولێر ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

وتیشی، دەرکەوت کە رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوان هەردوو کەس روویداوە و بکوژ دانی پێدا ناوە، گوایە کەسی کوژراو مۆبایلی بکوژی هاک کردووە و کۆمەڵێک وێنەی بردووە، هەر بۆیە بکوژ بە چەکێکی جۆری دەمانچە هاوڕێکەی کوشتووە.

دەشڵێت، لەدوای رووداوەکە راستەوخۆ پۆلیس تۆمەتباری بکوژیان دەستگیر کرد و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.













گەلەری